AdwCleaner 6.043   

AdwCleaner ئامرازێکی خۆراییە کە لە بواری سڕینەوە لابردنی رێکلامی ئینترنێتی یە کە زۆربەی جار لە کاتی هاتنە سەری لاپەرەکان بە شێوەی جوراوجۆر وەک نەواری گەرۆکەکان خۆ نیشان دەدەن. هەروەها وێڕای دابەزاندنی خێرایی گەرۆکەکان لە سەر خێرایی ئینترنێتیش تەئسیری مەنفی دادەنێ و دەبێتە هۆی دابەزینی خێرایی ئینترنێت ئەم ئامرازە یارمەتیتان دەکات هەتا بەکارهێنەر تەنیا بە چەند کرتە کردنێکی ساکار هەر چەشنە رێکلام وپروپاگەندە و فایلی تەبلیغاتی بسرێتەوە و خاوێنیان بکاتەوە. ئەم ئامرازە بەرهەمی Xplodeیە و لە گەل گشت گەرۆکەکانی ئینترنێتی باو وەک فایر فاکس، ئینترنێت ئێکسپلۆرێر و گووگل کرۆم و... دەگونجێ کە بە گرینگترین پێناسەی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێت.
هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
-سرینەوەی تەبلیغاتی بێکەلکی ئینترنێتی
-هاوئاهەنگی لە گەل گەرۆکەکانی باوی ئینترنێتی
-گەرانی سیستەم، ریجێستری و... بۆ سرینەوەی فایلەکانی رێکلامی
-خێرایی لە کردەکاندا
-هاسان لە بەکارهێنان دا
-گونجان لە گەڵ گشت نوسخەکانی سیستەمی کردەیی مایکرۆسۆفت
-و...

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 1.44 MB
File ver    : 8.0.4
File format : exe
Date Added  : Apr 291th 2020
Last viewed : Apr 291th 2020
System Requirements: Microsoft® Windows: 7, 8, 8.1, 10 in 32 & 64 bits
Free Download
Tracks Eraser Pro v8.8   

‌Tracks Eraser Pro 8.6 Build 1000 ناوی نەرمەواڵەیێکە بە توانایی خاوێن کردنەوەی جێ پێ جێماوەکان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی سیستەمی ویندۆز، کە بەکارهێنەری تر نەتوانێ لە گەرانی ئێوە لە ناو نێت و سەردانتان بۆ ماڵپەرە جۆراوجۆرەکان ئاگادار بێ. ئەم بەرنامەیە لە توانای دایە کە هەموو بەشەکانی سیستەم کە گشت شتی تێدا سەیڤ دەبێ، خاوێن بکاتەوە، کە لەو بەشانەدا دەکرێ شوێنی گەرانتان ئاشکرا بکرێ .بۆ وێنە لە ناو Temporary Internet File دا کە لە کاتی گەران لە ناو نێت دا زۆر فایل سەیڤ دەکات ببیندرێنەوە، یان کولێچەکان کە گرینگی تایبەتی خۆیانی هەیە بۆ دزینی ناسنامەی ئێوە کەڵکی خەراپی لێ وەربگیرێ، و دەیان و سەدان شتی تری لەم بابەتە بۆ خەراپ کەڵک لێوەرگرتن، کە بەم پرۆگرامە دەتواننبیانسرنەوە و پارێزگاری لە سیستەمەکەتان بکەن و بیپارێزن.
هیندێک تایبەتمەندی ئەم پرۆگرامە بریتین لە:
- سڕینەوەی ئادریسی ماڵپەرە سەردان کراوەکان لە گەریاری IE, Netscape, AOL, Opera و...
-سڕینەوەی کولێچەکان لە گەریارەکانی وەک IE, Netscape, AOL, Opera و...
-سڕینەوەی زانیاریەکانی فایلە داگیراوەکان
-سڕینەوەی زانیاریەکانی فۆرمە پڕکراوەکان کە لە کاتی چوونە ژووردا سەیڤ کراون
- سڕینەوەی زانیاریەکانی ئەو فایلانەی کە بە نەرمەواڵەکانی وەک ئافیس،میدیا پلەیر، کوئیک تایم و...کراونەتەوە
- و...هتد

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 2.40 MB
File ver    : 8.8 Build 1001
File format : zip
Date Added  : March 2nd, 2012
Last viewed : May 09th 2013
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Free Download Free Download
Wondershare 1-Click PC Care 7.5.0   

پێ راگەیشتن وباشترکردن یێکێ لە رێگەچارەکانی کاراکردنی سیستەمی ویندۆزە کە بەم کردارە تەمەنی ویندۆز درێژتر و کارەکانی خێراتر دەکات و گیانێکی نوێی پێ دەبەخشێ. هێندێک کات هەن کە بە درێژایی زەمان سیستەمی کارکردی ویندۆز تووشی ئاڵوگۆر دەبێ و بەم هۆیەوە گرفت و کێشە درووست دەکات لە کارکردن دا، بۆیێ بەکارهێنەر ناچار دەبێ کە ویندۆز رەش بکاتەوە سەرلەنوێ دایبەمەزرێنێتەوە. Wondershare 1-Click PC Care یێکێ لە ساکارترین نەرمەواڵەکانە کە تەنیا بە کرتەکردنێک ویندۆز زیندوو دەکاتەوە. Wondershare 1-Click PC Care ئەم ئامرازە هاسان و کەم قەبارەیەیە کە بە نوێ کردنەوە و باشتر کردنی بەشە جۆراوجۆرەکانی ویندۆز یارمەتیمان دەدات بۆ درێژترکردنی تەمەنی ویندۆز، و هەروەها چوونە سەری خێرایی بەشە جۆراوجۆرەکانی ویندۆزتەنیا بە کرتەکردنێک. ئەم ئامرازە بە بەهینە کردنی بەشە جۆراوجۆرەکانی ویندۆز یارمەتی بە درێژ بوونی تەمەنی سیستەمی کردەیی دامەزرێنراو دەدات. چوونە سەری خێرایی کردەکانی بەشە جۆراوجۆرەکان پاش بەهینەکردن بەم ئامرازە زۆر بەرچاو هەستی پێ دەکرێ. 1-Click PC Care دەتوانێ ئە فایلە بێ کەڵکانەی کە لە ماوەی کارپێکردنی ویندۆز دا درووست بوونە بسرێتەوە و تۆمارگە کە ناوەندی ویندۆزیش دێتە هەژمارکردن پینە بکات و، پێداچوونەوەی ٣٦٠دەرەجەیی خەرابووەکان و پینەکردنیان، وێرای ئەوانەش چێک کردنی ٣٦٠ دەرەجەیی خەرابووەکان و چاکردنەوەیان، چارەسەرکردنی گرفتی تێکشکانەکان و چەقبەستنەکانی بەردەوام و... لە تایبەتمەندییەکانی ئەم پرۆگرامەن.
هێندەێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-بەهینە کردنی تەواوی سیستەمی کردەیی ویندۆز تەنیا بە کرتەکردنێک
-پینەکردنی خەرابووەکانی ناو سیستەمی کردەیی
-سڕینەوەی فایلە زێدەکانی پێکهاتووی نەخوازراو
-خێرایی زۆر بەرچاوی ئامراز لە کاتی پێداچوونەوە چارەسەری گرفتەکان
-پینەکردنی تۆمارگەی ویندۆز
-بەرێوەبردنی Startup
-بەهینەکردنی پەیوەندیی و بەستنەوەکانی تۆر
-گەرانی ٣٦٠ دەرەجەیی سیستەم بۆ دۆزینەوەی بچووکترین هەڵە
-بردنەسەری پارێزگاری زانیاریەکانی کەسی لە ناو ویندۆز دا، دوای بەکارهێنانی ئەم ئامرازە
-چارەسەرکردنی گرفتی تێکشکانەکان و چەقبەستنەکانی بەردەوامی ویندۆز -و...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 4.13MB
File ver    : 7.5.0
File format : exe
Date Added  : Nov 23, 2011
Last viewed : Dec 29st, 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
SBMAV Disk Cleaner v3.50   

ویندۆز ئامراز و کەرەستەی زۆری هەیە، لە هاسانترین توانایی را بگرە هەتا دژوارترین ئیمکانات، کە بەکارهێنەر دەتوانێ بە هاسانی کەڵکی لێوەربگرێ. ئامرازی جۆراوجۆر گونجێنراون لە ناو ویندۆز دا کە دەبنە هۆی بەرگری کردن لە دابەزینی کارایی سیستەم. ئامرازی وەک Disk Defragment یان Disk Cleaner کە هەر دوو دەبنە هۆی بردنەسەری کارایی نەرمەواڵە و هەروەها رەقەکاڵا لە چەشنی پەپکە رەقە. بەڵام خاڵی گرینگ ئەوەیە کە ئەم ئامرازە لە پێشدا دانراوانەش زۆر تواناییان نییە کە بتوانن وەڵامدەری ویستی بەکارهێنەران بن. هەر بەم هۆیەشە کە بەکارهێنەران زیاتر دەیانهەوێ لە ئامرازی تایبەتی ئەم بوارە کەڵک وەربگرن.
SBMAV Disk Cleaner یێکێ لەو ئامرازانەیە کە بۆ بەهینەکردن و خاوێن کردنەوەی پەپکە رەقە لە زانیاری بێکەڵک، کە دەبێتە هۆی دابەزینی کارایی سیستەم، بەکار دەهێنن. ئەم ئامرازە ساکار و سوکەڵەیە، وە لە هەمان کاتدا خێرا، بە هەبوونی تواناگەلی بەربڵاو لە بواری خاوێنکردنەوەی فایلە زێدەکانی وەک ناسینەوەی ئەو فایلانەی کە بە هۆی گەڕان لە ناو نێت دا درووست دەبن، سڕینەوەی کولێچەکان، سرینەوەی ئەو فایلانەی کە نوسخەی جۆراوجۆریان لە ناو پەپکە رەقە دا هەن و چەندین توانایی تر کە بەکارهێنەر دەتوانێ بە لەڵک وەرگرتن لێی لە دۆخێکی باش دا هەڵبستێ بە بەرێوەبردنی کارەکانی.
وەشانی نوێی SBMAV Disk Cleaner کە لەم کۆتاییانە دا هاتۆتە بەرهەم لە توانای دایە کە بایت بە بایتی فایلەکان بپشکنێ و هەر وەها ئەم ئیمکانە لە ناو نەرمەواڵەکەدا گونجێنراوە هەتا بەکارهێنەر بتوانێ ئەو ئامرازە داگیراوانەی سەر سیستەم بە شێوەی تەواو بسرێنێتەوە...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 6.52 MB
File ver    : 3.50.0.1326
File format : exe
Date Added  : Des 15th 2011
Last viewed : Jan 03th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download